یاساکانی تۆپی پێ - یاریگا

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-10-00:58:00 - کۆدی بابەت: 347
یاساکانی تۆپی پێ - یاریگا

ناوه‌ڕۆك

ڕووكەشی یاریگا

دەتوانرێت یاری لەو یاریگایانە ئەنجام بدرێت چیمەن یان سروشتی بێت ، بە مەرجێك بە پێی یاسای تۆپی پێی نێودەوڵەتی بێت ، دەبێت یاریگا لە شێوەی لاكێشەیی بێت درێژییەكەی پێویستە لە پانییەكەی زیاتر بێت.

پێوەرەكان

درێژی 90-120م بەرامبەر 100-130 یاردە

پانی 45-90م بەرامبەر 50-100 یاردە

لە یارییەكانی نێودەوڵەتی

درێژی 100-110م بەرامبەر 110-120 یاردە

پانی 64-75م بەرامبەر 70-80 یاردە

 

نەخشەكێشان

یاریگا بەهێڵی دیار و بەرچاو دیاری دەكرێت ، وە ئەو هێڵانەی كە ناوچەكان و گشت هێڵەكان دیاری دەكەن دەكەونە ناو ڕووبەری ناوچە دیاریكراوەكان ، بە دوو هێڵە درێژەكە دەوترێت هێڵەكانی لاكان (خطی الجانب) بە دوو هێڵە كورتەكەش دەوترێت هێڵةكانی گۆڵ (خطی المرمی).

نابێت پانی گشت هێڵەكان لە 12سم زیاتر بێت ، وە یاریگا دابەشی دوو نیوەی یەكسان دەبێـت بە هۆی هێڵی ناوەڕاستەوە ، لە ناوەڕاستی یاریگادا بازنەیەك كە نیوە تیرەكەی (10)یاردەیە (9.15)م بە دەوری هێڵی ناوەڕاستەوە دەكێشرێت.

 

ناوچەی گۆڵ

هەردوو ناوچەی گۆڵ دیاری دەكرێـت لە هەردوو كۆتایی یاریگا بەم شێوەیە:

دوو هێڵی ستوونی گۆشەوەستاو لە هێڵی گۆڵەوە بە دووری (6) یاردە (5.5)م لە لێواری ناوەوەی هەردوو ئەستوونی گۆڵەوە دەكێشرێت ، ئەم دوو هێڵە بە دووری (6) یاردە (5.5)م درێژ دەبنەوە بۆ ناو یاریگا ئینجا بەهێڵێكی ئاسۆیی ئەم هێڵانە تەریب بە هێڵی گۆڵ بەیەكەوە دەگەیەنرێت ئەو پانتاییەی بەم هێڵانەوە بە هێڵی گۆڵەوە سنوردار كراوە یان ئەو ڕووبەرەی بەم هێڵانە دیاركراوە پێی دەگوترێ ناوچەی گۆڵ.

 

ناوچەی سزا

ناوچەی سزا دیاری دەكرێت لە هەردوو كۆتایی یاریگا

دوو هێڵی ستوونی بە شێوەی گۆشە وەستاو بەسەر هێڵی گۆڵەوە دەكێشرێ لە دووری (18) یاردە (16.5)م وە ئەو هێڵانەی درێژدەبنەوە بۆ ناو یاریگا بۆ ماوەی (18) یاردە پاشان بە هێڵێكی ئاسۆیی تەریب بە هێڵی گۆڵ بەیەكەوە دەگەیەنرێت وە ئەو ڕووبەرەی بەم هێڵانە دیاریكراوە پێی دەگوترێ ناوچەی سزا كەوانەیەك لە ناوەوەی ناوچەی سزادا نیشانەیەك بە دووری (12) یاردە (11)م لە ناوەڕاستی گۆڵەوە دیاری دەكرێت وە پێی دەگوترێ خاڵی سزا كەوانەیەك لە دەرەوەی ناوچەی سزادا بە دووری (10) یاردە (9.15)م لە خاڵی سزاوە دەكێشرێت .

 

ئەستوونەكانی ئاڵای گۆشە

ئەستوونی ئاڵای گۆشە دادەنرێت لای هەر ناوچەیەكی گۆشە كە بەرزی كەمتر نەبێت لە (1.5)م بە شێوەیەك ئاڵای هەڵگرتبێت و سەرەكەی تیژ نەبێـت ، دەتوانرێت ئەستوونی ئاڵای هاوشێوە دابنرێت لە كۆتاییەكانی هێڵی ناوەڕاست كە دووری كەمتر نەبێت لە (1)م لە دەرەوەی هێڵی تەنیشت .

 

دوو گۆڵەكە

هەردوو گۆڵەكە دەبێت لە ناوەڕاستی هێڵی گۆڵ دابنرێت ئەم دوو گۆڵەش پێویستە لە دوو ئەستوونی وەستاو پێك بێن و بە ماوەیەكی یەكسان لە هەردوو ئەستونەكەی ئاڵای گۆشەكانەوە دووربن و لە سەرەوەش لە ڕێگەی ڕاجەوە (عارضة) پێكەوە دەبەسترێتەوە دووری نێوان هەردوو ئەستونەكە (8) یاردە (7.32)م و بڵندی لە نێوان ڕۆخی ژێرەوەی ڕاجە و زەوی دا (2.44) یارد یان (8) پێ ، وە پانی و ئەستووری هەردوو ئەستوونەكەی گۆڵ و ڕاجە (عارضة) دەبێ یەكسان بن ، نابێ لە (12)سم زیاتر بێ ، هەروەها هێڵەكانی گۆڵیش دەبێت هەمان پانی و ئەستووری ئەستوونەكانی گۆڵ و ڕاجەكانی هەبێت ، دەتوانرێ تۆر بۆ هەردوو گۆڵەكە لەگەڵ زەوی بەدواوەی گۆڵەكان ببەسترێ و بە شێوەیەك نەبێتە ڕێگر لە بەردەم گۆڵچی ، پێویستە ئەستوونەكان و هەردوو ڕاجە (عارضة)كە بە ڕەنگی سپی بۆیە بكرێت .

 

كەوانەی ناوچەی گۆشە

چارەگە بازنەیەك وێنە دەكرێت كە نیوەتیرەكەی (1م) (1یاردە) لە ئەستوونی ئاڵاكانی گۆشە بۆ ناوەوەی یاریگا .


سەرچاوەکان



17735 بینین